وەزیرانی دەرەو ی ئێران و عێراق سەبارەت بە زەروورەتی پەرەپێدانی هاوکاری بانکی و ئابووری گفتوگۆیان کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان و فوادحسێن لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا جەختیان کردە سەر پێوشوێنگیری جێبەجێ کردنی رێککەوتننامەی ئەمنی واژۆ کراوی نێوان ئێران‌و عێراق.

هەروەها پێویست بوونی پەرەدان بە هاوکاری ناوچەیی و بۆری گواستنەوەی گاز و کاروباری بانکی هاوپەیوەند بە سەفەری حاجیانی ئێران لەو بابەتانە بوو کە قسەی لە سەر کرا.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد کە دەبێ هاوکاری بانکی دوو وڵات زیاتر تۆکمە بێتەوە.