خوڕەمشار ڕۆحی بەرخۆدان و وەستانی گەلی ئێرانی بە هەموو جیهان نیشان دا، بە شێوەیەک کە ئازاد کردنی خوڕەمشار، هۆکاری تۆکمە کردنەوەی ڕۆحیەی گەل و گیانفیدایانی ئێران بۆ درێژەی شەڕ بە گوڕی زیاترەوە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕێکەوتی 21 ی خەرمانانی 1359 فڕۆکە عێراقییەکان لە سەر ئاسمانی خوڕەمشار گەشتیان کرد و هێزی دەریایی بەعسییەکان تا بەندەری خوڕەمشار مانۆڕیان ئەنجام دەدا.

شەڕی ڕەوانی عێڕاقییەکان بۆ ماوەی دو ڕۆژ درێژەی هەبوو.

لە 31 ی خەرمانانی 1359 و لە کاتژمێر 16 ی دوانیوەڕۆ بوردمانی شاری خورەمشار دەستی پێکرد، ئەوان بە ئەو بیرەوە هاتبوون کە لە سێ ڕۆژدا خوڕەمشار داگیر بکەن و دوابەدوای ئەوە بەندەری ماهشەهر و ئیمام و دواتە ئەهوازیش داگیر بکەن بەڵام هەموو پیلانەکانیان پووچەڵ بووەوە.

بەرخۆدانی خەڵکی خوڕەمشار 45 ڕۆژی خایاند و بە هۆی بوردمانەکانی سەددامەوە هەموو شار وێران بوو. لە ڕێکەوتی 4 ی خەزەڵوەری ساڵی 59 هێزەکانی سەددام توانیبووی بەشێک لە شار داگیر بکات.

دوای 578 ڕۆژ داگیر کرانی شاری خوڕەمشار بوو کە ئیمام خومەینی لە ڕەزبەری ساڵی 1360 فەرمانی دا ئەبێ هەموو هێزەکان لەوانە سپا، بەسیج، ئەرتەش، هێزە خەڵکییەکان و … کۆ ببنەوە بۆ سەرکەوتن لە شەڕدا.

سەرجەم هێزەکانی ناوخۆی ئێران بە یەکگرتنیان توانیان خورەمشار ئازاد بکەن.ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی خورەمشار لە ژێر ناوی ئۆپراسیۆنی بەیتولموقەدەس لە 10ی گوڵانی 1361 ی دەستی پێکرد و نزیک بە یەک مانگی خایاند

ئەو شەڕە تا ڕۆژی 3 ی خەرمانان درێژەی هەبوو تا ئەوەی کە لە کاتژمێر 2 ی دوانیوەڕۆی ئەو ڕۆژە خوڕەمشار بەتواوەتی ئازاد کرا و لە هێزە عێراقییەکان پاک کرایەوە.