کۆشکی سپی بە بێ ئاماژە بە پێشێل کردنی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەلایەن واشنتۆنەوە لە ساڵی 2018 ی زایینی ڕایگەیاند باشترین ڕێکار بەرانبەر ئێران دیپلۆماسییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، کۆشکی سپی دوێنێ دووشەممە بە بێ ئاماژە بە پێشێل کرانی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە لە ساڵی 2018 ی زایینی و چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕایگەیاند: دیپلۆماسی باشترین ڕێگا بۆ ڕێگری لە دەستخستنی چەکی ناڤۆکی لەلایەن ئێرانەوەیە.

کۆشکی سپی بە دووپات کردنەوەی دووبارەی پاگەندەکانی خۆی لە ئەو بارەوە بە هەواڵدەری ئەسۆشەیتێد پرێسی وت: ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئێمە وتوومانە هیچ بژاردەیەکمان لە بەردەست لانەبردووە و هەموو بژاردەکان لە بەردەستدایە.