عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان بە فەرمانی ئیبراهیم ڕەئیسی بووە سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی لە حوکمێکدا وێڕای دەسخۆشی لە هەوڵی 10 ساڵەی ئەمیر دەریاوان عەلی شەمخانی لە سەردەمی سکرتاریای ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیانی لە ئەو پۆستەدا ناساند.