سەرۆکی ئەرکانی هێزی چەکداری ئێران رایگەیاند کە ئاسایشی تەنگەڵانی هۆرمۆز لە دەستی ئەرتەش و سوپای پاسداراندایە و بەردەوام دەبین لەم ئامادەبوونە بەهێزە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزی چەکداری ئێران‌وتی: ئێران بۆ ئامادەبوونی جیدی تر و بەهێزتر لە ئوقیانووسەکان هەنگاوێکی گەورەی هەڵگرتووە.

وتیشی: راسپاردەیی کۆپاپۆری 86ی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران خاڵێکی وەرچەرخان و مێژووییە بۆئێران.

جەختیشی کرد کە ئەم توانایی و بەهێزییە دەریاییەی ئێران بە شێوازی جۆراوجۆر درێژە پێدەدەین و مەشق و راهێنانەکانمان بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی وت کە پاپۆڕشکێنی دێنا نیشانەی بەهێزی دەریایی ئێمەیە و توانایی گەنجانی ئێرانە.