کۆنینەناس و لێکۆڵەری ناوەندی لێکۆڵێنەوەیی لە ئاسەوارەکانی سەردەمی بەردینە رایگەیاند: سوورباشی مەهاباد یەکێک لە کۆنترین ناوچەکانە کە ئاسەواری سەردەمی بەردینەی باکووری ڕۆژاوای ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەحمەت نادری لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: ئاسەواری سەردەمی بەردینە لە باکووری ڕۆژاوای ئێران زیاتر لە دەوروبەری دەریاچەی ورمێ دۆزراوەتەوە کە مێژووی 700 هەزار ساڵە و زیاتری هەیە.

ناوبراو وتیشی: سەردەمی بەردینەی مامناوەند لە 250 هەزار ساڵ پێشەوە دەست پێدەکات کە ئاسەواری هەر ئەو سەردەمەش لە ناوچەکە دۆزراوەتەوە.