شارەوانی سنە لە کردنەوە مۆزەخانەی خۆشنووسی لە شاری سنە هەواڵی دا .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئەنوەر ڕەشیدی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگای خۆشنووسی کە بە بۆنەی هەفتەی سنە لە گالری سوورە بەڕێوە چوو، وتی: پێم وایە کە گەشە و پەرەپێدانی بەرنامەی هونەری و فەرهەنگی ڕۆڵی کاریگەری لە کەم کردنەوەی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان هەیە.

وتیشی: سەرمایە فەرهەنگی و هونەرییەکانی هەر کۆمەڵگایەک بە جۆرێک دەفرایەتی گەشەی فەرهەنگی و دوابەدوای ئەوە گەشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری کۆمەڵگا بەرەوپێش دەبەن.

ڕەشیدی لە درێژەدا و لە وەڵام بە داخوازی سەرۆکی ئەنجومەنی خۆشنووسانی پارێزگا لەسەر پێداویستی سەرەنجی بەرەپرسان بە کردنەوەی مۆزەخانەی خۆشنووسی لە سنە رایگەیاند: ئەگەر ئیدارەی ئیرشاد هاوکاری پێویست بکات ئامادەین کە لە پشت ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ناوچەی دوو یان تایلە مۆزەخانەی خۆشنووسی پارێزگا بکەینەوە.