فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسداران وتی: رێککەوتنامە لە نێوان ئێران و عێراق کراوە و دەبێ گرووپە تیرۆریستییەکان چەک بکرێن و دەربکرێن لە عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار پاکپوور وتی: ئێمە چاوەڕوانین تا دەوڵەتی عێراق بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات و دەرفەتمان داوە پێیان ئەگینا هێرشەکانی سوپا بەردەوام دەبێت.

وتیشی: دەوڵەتی عێراق بەڵێنی داوە کە گرووپە تیرۆریستییەکان چەک بکات و لە وڵاتەکەی دەریان بکات.

ئەوەشی وت کە دەرفەتێکی دیاری کراو لە لایەن ئێرانەوە دراوەتە عێراق و کاتەکەمان دیاری کردووە.

سەردار پاکپوور ڕاشیگەیاند کە ئاسایش لە هەموو وڵات بە تایبەت سنوورەکان هەیە.