وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە ئەروپا و ئەمریکا شەرعییەتی یاسایی، دادوەری و ئەخلاقیان نییە بۆ ئەوەی سەبارەت بە مافی مرۆڤی وڵاتانی تر قسە بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە کاردانەوە بە لێدوانی دەستێوەردەرانەی هەندێ بەرپرسی ئەمریکایی و ئەورووپی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ، رایگەیاند: وا باشترە سیاسەتوانانی رۆژاوایی لەبری دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکە دەنگی ناڕازیانی خۆیان ببیسن و داخوازی شارۆمەندانی خۆیان بهێننە دی.

کەنعانی وتی: حاکمانی ئەوروپا و ئەمریکا مافی مرۆڤیان کردۆتە ئامرازێک بۆ بەرەوپێشەوە بردنی ئامانجە ناڕەوا سیاسییەکانیان.

وتیشی: جێگای پێکەنینە ئەو کەسانەی خۆیان پێشێلکەری مافی مرۆڤن کاردانەوەیان بە جێبەجێ کردنی حکومی بکوژەکان و پەرەپێدەرانی توندوتیژی دژی گیان و ئاسایشی گەلی ئێران هەیە.