بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی وزە ئینتلیجێنس ڕاپۆرتی دا حکومەتی ناوەندی عێڕاق لە مانگی ئاپ و بۆ یەکەم جار، تەنیا چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لە ڕۆژدا هەناردە کردووە کە نزیک بە 400000 بەرمیل لە ڕۆژدا کەمتر لە ئەو ڕێژە دیاری کراوە بۆ هەناردە کردنی نەوتی عێڕاق لەلایەن ئۆپێک پلاسەوەیە.
ئەو دامەزراوە هۆکاری کەم بوونەوەی بێ وێنەی هەناردە کردنی نەوتی عێڕاقی ڕاگیرانی هەناردە کردنی ڕۆژانە 470000 بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگاەی تورکیاوە ڕاگەیاندووە.