نوێنەری بزووتنەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێڕاق وتی: ڕێككەوتنی واژۆ کراو لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان ، بووەتە هۆی چارەسەر هەموو کێشەکانی نێوان لایەنەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئومێد محەمەد ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی نەوتی واژۆ کراو لە نێوان بەغدا و هەولێر، کێشە گەورەکانی نێوان لایەنەکانی چارەسەر کردووە و بووەتە هۆی ئاسانکاری ڕەوتی پەسەند کرانی ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی عێراق.

ئەو نوێنەرەی نەوەی نوێ زیادی کرد: ڕاگیرانی ڕەوتی هەناردە کردنی نەوتی عێراق، کاتییە و بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی ڕەوتی هەناردە کردنی نەوت، ڕێگاچارەگەلێکی پێشکەش کردووە.

ناوبراو ئەوەشی وت کە گرینگ ئەوەیە هەولێر سەرجەم داهااتە نەوتییەکانی خۆی بخاتە بەردەستی حکومەتی ناوەندی و کێشەکانی خۆی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات.