نووسینگەی راگەیاندنی پەیەدە وتەکانی بەڕێوەبەری سنووری پیشخابوور دژی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی کوردی سووریای رەتکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەیەدە لێدوانەکانی بەڕێوەبەرایەتی ڕێڕەوی پیشخابووری رەتکردەوە و داوای کرد بایەخە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان پێشێل نەکەن.

ئیداره‌ی ده‌روازه‌ی سنوری پێشابوور دوێنێ ڕایگەیاند کە په‌یه‌ده‌ ویستویه‌تی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه‌و سنوره‌كانه‌وه‌ چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی بگوازێته‌وه‌ بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی بشێوێنێت‌.

ده‌شڵێت: "هه‌میشه‌ له‌سه‌ر ترازاندنی گه‌لی كورد كاریكردوه‌و په‌یه‌ده‌ ده‌زانێت كه‌ ویستویه‌تی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه‌و سنوره‌كانه‌وه‌ چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی بگوازێته‌وه‌ بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی بشێوێنێت‌و هاوپه‌یمانانمان له‌هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش زانیارییان له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌."

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، دان به‌خۆداگرتنمان به‌رامبه‌ر په‌یه‌ده‌، تائێستا له‌پێناو گه‌لی كوردستان بوه‌ له‌سوریا، به‌ڵام دواجار ئه‌مه‌ وامان لێده‌كات به‌په‌یوندییه‌كاندا بچینه‌وه‌و گه‌لیش مافی خۆیه‌تی ئه‌مه‌ قبوڵنه‌كات‌و پێویسته‌ په‌یه‌ده‌ ده‌ست له‌دروشمه‌ ساخته‌كانی هه‌ڵگرێت، چونكه‌ چیتر كه‌س پێیان باوه‌ڕ ناكات.