ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس وتی: بە پێی کۆمەڵە پەیامێک کە لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپییەوە پێمان گەییشتووە، لەوانەیە بەزوویی دانوستانی بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەست پێبکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەهریار حەیدەری لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر، لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکا لەسەر ئەوەی کە واشنتۆن ئیزنی هەڕەشە بۆ دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێرانی داوەتە ئیسرائیل ڕایگەیاند: ڕۆژاواییەکان بەردەوام بەدوای هەڕەشەی ئێران و شەڕی ڕەوانین و لە ماوەی 24 ساڵدا ئەو بابەتەیان بردووەتە پێشەوە.

ناوبراو وتیشی: بە جموجووڵە سیاسییەکانی ئێران لە ناوچەکە و پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، چی دیکە هیچ بیانوویەک بۆ بوونی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە نییە و هەر بۆیە ڕۆژاواییەکان زۆر نیگەرانن و بەدوای هەڕەشە لەسەر ئێرانن.

حەیدەری جەختی کرد: ئیسرائیل بچووکتر لەوەیە کە هەڕەشە یان هەوڵی سەربازی لە دژی ئێران بدات.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا بەدوای ئەوەیە کە زیاترین خاڵ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی وەربگرێت و ئەو ڕێكکەوتنە بگاتە ئەنجام بەڵام لە زیانی ئێمە بێت، وتی: ئەوان ئەبێ ئەوە بزانن کە هەڵوێستی ئێران لە ئەو ڕێكکەوتنە نەگۆڕە و گەییشتن بە ئەنجامی ڕێككەوتنی ناڤۆکی و نەهێشتنی تەواوی گەمارۆکان بۆ ئێران زۆر گرینگە.بە پێی کۆمەڵە پەیامێک کە لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپییەوە پێمان گەییشتووە، لەوانەیە بەزوویی دانوستانی بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەست پێبکاتەوە.