فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى توركیا بۆردومانى خانه‌سور ده‌كه‌ن و به‌پێى زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆى بۆردومانه‌كانه‌وه‌ قوربانى هه‌یه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى توركیا بۆردومانى ناوچه‌ى خانه‌سورى سه‌ر به‌ قه‌زاى شه‌نگالى كردو به‌پێى زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌وه‌ کوژراو و بریندار هه‌یه‌.

توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرش و په‌لاماره‌كانى بۆسه‌ر هەرێمی كوردستان و کوردستانی سووریا و به‌بیانووى پاراستنى سنووره‌كانى خۆى رۆژانه‌ ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى ئه‌نجامده‌دات.