وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی جان کۆربی وتی: ئێران گەورەترین وڵاتی دابینکەری ئاسایشی دەریاوانی لە کەنداوی فارس و ئاوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی جان کۆربی هاوئاهەنگی کاری پێوەندییە ستراتیژیکەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا سەبارەت بە ئاسایشی دەریاوانی لە کەنداوی فارس و تەنگەڵانی هورموز ڕایگەیاند: پاگەندە و تۆمەتە دووپاتەکانی بەرپرسانی ئەمریکا لە دژی ئێران هاوپەیوەند بە ئاسایشی دەریاوانی لە کەنداوی فارس و تەنگەڵانی هورموز بەتواوەتی ڕەت کراوە و بێ بنەمایە.

کەنعانی زیادی کرد:ئێران گەورەترین وڵاتی دابینکەری ئاسایشی دەریاوانی لە کەنداوی فارس و ئاوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانە و بەردەوام هاتوچۆی بێ زیانی پاپۆڕ و سەرئاوگەڕەکان لە تەنگەڵانی هورموزی مسۆگەر کردووە.

کەنعانی وتیشی: هەوڵی ئەم دواییە بۆ ڕاگرتنی دوو پاپۆڕی ڕاگیراو، بەهۆی لادانی ئەو دوو پاپۆڕە و بە پێی حوکمی دادوەری و بە ئامانجی بەرەوڕوو بوونەوەی هەڵسوکەوتی پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییە دەریاوانییەکان بووە.