وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەر زەروورەتی پاڵپشتی کۆمەڵگای جیهانی بۆ یارمەتی بە ئاوەدان کردنەوە و ئامادە کردنی هەل بۆ گەڕانەوەی ئاوارە سووریاییەکان بۆ وڵاتەکەیان جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە دیدار لەگەڵ گیر پیتێرسۆن نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا لەگەڵ ناوبراو، لە هەوڵەکانی نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی بۆ یارمەتی بە ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا دەسخۆشی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەو دیدارەدا دوایین گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی هاوپەیوەند بە سووریا و لە ژێر سێبەری جووڵە دیپلۆماتیکەکانی ئەم دواییە، بەتایبەتی کۆبوونەوەی چوار قۆڵی ئەم دواییەی نیوان ئێران، سووریا ، ڕووسیا و تورکیای شرۆڤە کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە سەفەری سەرکەوتووی ڕەئیسی بۆ سووریا، ئەنجامی ئەو سەفەرەی نیشانەی هاتنی ئەو وڵاتە بۆ قۆناغی ئاسایشی سەقامگیر ناوبرد و لەسەر زەروورەتی ڕاکێشانی پاڵپشتی کۆمەڵگای جیهانی بۆ یارمەتی بە ئاوەدان کردنەوە و ئامادە کردنی هەل بۆ گەڕانەوەی ئاوارە سووریاییەکان بۆ وڵاتەکەیان جەختی کرد.