موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی نوێ بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر بڕیاریدا بەراگرتنی مەراسیمی پرسە و ماتەمینی باوکی .

موقتەدا سەدر لەتۆمارێکی دەنگیدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردۆتەوە دەڵێت، "ناتوانم نکۆڵی لە فەزیلەتی مرۆڤە خۆشەویست و گوێڕایەڵ و دڵسۆزەکان بکەم و تا ئێستاش خۆشەویست و وەفادارم بۆیان".

ئاماژەی بەوەشکرد، "دەمەوێت خۆم و دڵسۆزان بێبەری بکەم، لە کردەوەی چەوتەکان و گەندەڵکاران و ئەوانەی بیروباوەڕی لادانیان هەیە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە من ئیمامی مەهدیم، ئەمە درۆ و چەواشەکاری و مەترسیدارە، من موقتەدا بن محەمەد بن محەمەد سادق، کوڕی محەمەد مەهدی بن ئیسماعیل سەدرم".

موقتەدا سەدر باسی لەوەشکردوە، بڕیاریداوە سەرجەم مەراسیمەکانی ماتەمینی لە نەجەف رابگرێت و بۆ ماوەی پێنجیش ڕۆژ مەزارگەی شەهید سەدری باوکی دابخات.