بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، بەرپرسێکی حکومەتی عێڕاق لە نەخشەڕێی نوێی بەغدا و تاران بۆ بەرز کردنەوەی سەداسدی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان دوو لایەنەکە لە ڕێگای ڕێڕەوی سنووری مەندەلی لە ڕۆژهەڵاتی دیالە هەواڵی دا.
مازن خەزعەلی فەرمانداری شاری مەندەلی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە وتی دەروازەی سنووری مەندەلی بەهۆی هەلی کاری جۆراوجۆر کە هەیەتی، لە بووژانەوەی ئابووری شارەکانی مەندەلی و ناوچەکانی دیکە گرینگە.
ناوبراو زیادی کرد نەخشەڕێیەکی حکومی لە نێوان عێڕاق و ئێران هەیە کە بریتیە لە چەندین بوار کە بەرچاوترینیان بەرز کردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی سەداسەدی بە بەرز کردنەوەی کاتژمێری کاری و هاتنی کاروانی بازرگانی بۆ ناوچە سنوورییەکان.