وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ئازادی دووهاووڵاتی فەرەنسی هەواڵی دا کە یەکیان شارۆمەندی ئیرلەندیشی هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هەواڵە بڵاو کراوەکان لەسەر ئازادکرانی دوو وڵاتی بیانی لە ئێران وتی: لە وڵام بە داخوازی لایەنی فەڕەنسی لە ئاستە جیاوازەکان و دانوستانی ئەنجام دراو لە نێوان وەزیرانی دوو وڵاتدا ئەم دوو شارۆمەندە بیانیە ئازاد کراون.

وتیشی: دەسەڵاتی دادی ئێران بە نیازپاکی و لە هەنگاوێکی مرۆڤدۆستانەدا و لە پێناو یاسا و رێسا پەیوەندیدارەکان دوو شارۆمەندی فەڕەنسی کە یەکیان هاووکات هاووڵاتی ئیرلەندیشە، ئازادی کردووە.