وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سوپای پاسداران رۆڵی بێ وێنەی لە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و بەرەنگاریی تیرۆریزم لە ناوچەکە هەیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و کاتڵین کلۆنا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گفتوگۆیان کرد.

ئەمیر عەبدوڵاهیان وێڕای ئیدانە کردنی جەنایەتی جەنگی رژێمی زایۆنی لە غەززە، وتی: بەرخۆدانی فەلەستین بۆ بەرگری لە مافی نەتەوەی فەلەستین ئامادەیە و بێ گومان گۆڕانکارییەکانی فەلەستین لە بەرژەوەندی رژێمی زایۆنی نییە.

زیادیشی کرد: سوپای پاسداران رۆڵی بێ وێنەی لە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و بەرەنگاریی تیرۆریزم لە ناوچەکە هەیە.سوپای پاسداران هێڵی سووڵی ئێمەیە.