لە دیداری وەزیری نەوتی ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێککەوتننامەیەکی گرینگی نەوتی لە نێوان تاران و بەغدا واژۆ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێران و عێراق هاوکارییەکانیان لە بواری پیشەی پێترۆکیمیا و بەگشتی نەوت پەرەپێدەدەن.

وەزیری نەوتی ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەمە لە بەغدا ڕێککەوتننامەیەکی نەونییان واژۆ کرد.

ئەم ڕێککەوتنە بۆ ڕێکخستنی سەرمایەدانەری لە مەیدان و کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکان، پاڵاوتنی نەوتی خاو و تەکنۆلۆژی هاوپەیوەند بە گاز و پێترۆکیمیایە.