بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئیبراهیم ڕەئیسی دوانیوەڕۆی سێشەممە لە دیدار لەگەڵ فایق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، بە ئاماژە بە شرۆڤەکانی ناوبراو سەبارەت بە شوێنگیری دۆسیەی تیرۆری سەردارانی بەرخۆدان وتی: : ورەی حکومەت و سیستەمی دادوەری عێرق بۆ شوێنگیری جەنایتی ئەمریکییەکان لە تیرۆری شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس و ڕادەست کردنی هۆکارەکانی ئەو جەنایەتە بە دەستی دادپەروەری بۆ ئێمە ڕوونە.
ڕەئیسی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە جێبەجێ کردنی دادپەوروەری لە دۆسیەی تیرۆری فەرماندەکانی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم نابێت بسپێردرێتە دەستی کات، ڕایگەیاند: شوێنگیری ئەو دۆسیە تا گەییشتن بە ئەنجام نیشانی دەدات کە ئێران و عێڕاق لە جێبەجێ کردنی دادپەروەری، هەمبەر کەسانێک کە پابەندی هیچ ڕێککەوتن و پەیمانێک نین، بێ مەرج دەبێت.
ڕەئیسی بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی هاوکارییە بەربڵاوەکانی تاران و بەغدا لە بواری ورزە، لەسەر پێداویستی پابەند بوون و خێرایی لە جێبەجێ کردنی بەڵێنەکان لە لایەن حکومەتی عێراقەوە جەختی کرد.