سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران وتی: دوای پێوشوێنگیری و لێکدانەوەی وردی یاسایی سزانامە بۆ هۆکارانی تیرۆری سەردار سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس و هاورێکانیان دەرکراوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام موحسنی ئێژەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لە دیدار لە گەڵ فایەق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ،باسیان لە چەندین پرسی مافەوانی و یاسایی نێوان دوو وڵات کرد.

ئێژەیی لەم دیدارەدا وتی: پەیوەندی نێوان ئێران و عێراق جگە لە درواسێتی لایەنی فەرهەنگی و مەزەبیشی هەیە.

سەبارەت دوایین قۆناغەکانی پێوشوێنگیری دۆسیەی تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان لە فرۆکەخانەی بەغدا رایگەیاند:پێوشوێنگیری و لێکدانەوەی وردی یاسایی سزانامە بۆ هۆکارانی تیرۆری سەردار سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس و هاورێکانیان دەرکراوە.