وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەو هەوڵەی ئیسرائیل کە لە سەوبەندی ڕۆژی نیکبەت ئەنجام درا، نیشانەی داماوی و لاوازی ئیسرائیل لە بەرانبەر بەرخۆدانی قارەمانانەی فەلەستینە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشی تیرۆریستی بەرەبەیانی ئەمڕۆی شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە کە بووە هۆی شەهادەتی سێ فەرماندەی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی و شەهادەت و بریندار بوونی دەیان کەسی سڤیل لەوانە ژمارەیەک لە ژنان و منداڵانی فەلەستینی، بە توندی ئیدانە کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو هەوڵەی ئیسرائیل کە لە سەوبەندی ڕۆژی نیکبەت ئەنجام درا، نیشانەی داماوی و لاوازی ئیسرائیل لە بەرانبەر بەرخۆدانی قارەمانانەی گەنجانی فەلەستینی لە کەرت ڕۆژاوا و قودس لە دژی هەوڵە دەستدرێژانەژانی ئیسرائیل و هەڵمەتێک بە ئامانجی بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتی لە دۆخی شڵەژاو و قەیراناوی ناوخۆیی ئیسرائیل وەسف کرد.

ناوبراو هەروەها لەسەر زەروورەتی هەوڵی بەپەلە، کاریگەر و هاوئاهەنگی وڵاتانی ئیسرلامی بۆ ڕاگرتنی ماشینی کوشتوبڕ و جەنایەتی ئیسرائیل جەختی کرد.