بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە شەهادەتی سێ فەرماندە باڵای کەتیبەی قودس لە غەززە بە هۆی هێرشی ئیسرائیل هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین رایگەیاند کە بە هۆی دەستدرێژی ئەمڕۆ بەیانی رژێمی زایۆنی دژی غەززە، جەهاد شاکر غەنام، سکرتێری ئەنجومەنی سەربازی کەتیبەی قودس، خەلیل سەلاح بەحتینی ، ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی و فەرماندەی ناوچەی باکوور لە کەتیبەی قورس و تارێق محەمەد عێززەدین لە رێبەرانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە کەرتی رۆژاوا شەهید بوونە.

لەم هێرشەدا 12 فەلەستینی شەهید بوونە و 20 کەس بریندار بوونە.