سەرۆک کۆماری ئێران لیژنەیەک تایبەت و تەکنیکی بۆ لێکدانەوەی نائارامییەکانی ساڵی رابردوو پێکهێناوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی لە وڵامی راپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی وڵات سەبارەت بە پێوشوێنگیری نائا امییەکانی ساڵی رابردوو، بریاری دا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکدانەوەی لایەنەکانی ئەو ڕووداوانە.

لێکدانەوەی هەمە لایەنەی بوارە جۆراوجۆرەکانی نائارامییەکانی پاییزی ساڵی رابردوو ، لێکدانەوەی سکاڵا و خواستی خەسارلێکەوتاون و بریندارانی رووداوەکان یان بنەماڵەکانیان و پێوشوێنگیری قەرەبووی خەسار و زیانەکانی شارۆمەندان کە لەم نائارامیانەدا تووشی خەساری مادی یان دەروونی بوون.

هەروەها پێوشوێنگیری مافەکانی بنەماڵەی شەهیدان و گیانبەختکردووەکان .