بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ڕاگه‌یاند: خراپ ئیداره‌دانی هه‌رێم و ناته‌بایی نێوان دوو حزبه‌كه و ناڕازیبوونی خه‌ڵك و موچه‌خۆران، سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسین بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، شه‌ڕه قسه و بێنه و به‌رده‌ی ئه‌م دواییه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتیش دۆخه‌كه‌ی به‌ره‌و خراپتر بردووه.
ئەوەشی وت: شكاندنی حورمه‌تی دامه‌زراوه‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دادگاكان هێنده‌ی تر دۆخه‌كه‌ی خراپ كردووه، بۆیه ئه‌و وڵاتانه‌ش كه له ڕابردوودا هاوكاری هه‌رێمیان كردووه بێ متمانه‌بوون، ئێمه چه‌ند جارێك نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانمان له عێراق بینی و كونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتانیش ده‌بینین، ئه‌وان به‌نیگه‌رانییه‌وه له‌دۆخی هه‌رێم ده‌ڕوانن.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، په‌یوه‌ندی نێوانیان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی ئاساییه، له‌كاتێكدا ده‌كرا په‌یوه‌ندییه‌كان باشتربن و ده‌ڵێت: سه‌ردان هه‌بووه له نێوانمان، چه‌ند جارێك وه‌فدی پارتی برایانی ئێمه‌یان بینیووه، خۆشحاڵی خۆیان بۆ باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌ربڕیووه، برایانی ئێمه‌ش پێیانوتوون گه‌ر په‌یوه‌ندی باشیتان ده‌وێت، فه‌رموون ئه‌و گرفته‌كانن و چاره‌سه‌ریان بكه‌ن.
جەختیکردەوە لە گنگی تەبایی نێوماڵی کورد و وتی: به‌هێزترین كارت به‌ده‌ست هه‌رێمه‌وه، ته‌بایی و ڕێكی نێوخۆمانه، هه‌ندێك له هێزه‌كان سڵاو و ته‌وقه له‌گه‌ڵ یه‌كتری ناكه‌ن، كه‌چی خۆیان ناچار ده‌كه‌ن ده‌ستی خه‌ڵكی تر ماچ بكه‌ن، من زۆر خه‌فه‌ت به‌مه ده‌خۆم.
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری دەشڵێت: هێزه‌كان ئاماده نین سڵاو له‌یه‌كتری بكه‌ن، كه‌چی له‌به‌غدا ماڵ به ماڵ ده‌گه‌رێن و له‌خه‌ڵكی تر ده‌پاڕێنه‌وه، ئێمه گه‌ر حورمه‌تی یه‌كتری بپارێزین و پێكه‌وه ته‌با بین، ساڵی 2010 بۆ 2014 كاتێك له به‌غدا بووم، شكۆی هه‌رێم زۆر له ئێستا زیاتربوو، كه‌چی ساڵ به ساڵ شكۆ و ئیعتیباری خۆمان ده‌هێنینه خوار، به‌هۆی ناته‌بایی و خۆقه‌تیس كردنمان له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی.