پێشبڕکێ کۆنگفۆتۆئای پاڵەوانی ئێران لە زەنجان بە سەرکەوتنی وەرزشوانانی کوردستان کۆتایی هات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانی کۆنگفۆ تۆئا لە بەشی مێرمنداڵان و تازەلاوان و بە میوانداری شاری زەنجان بە پاڵەوانێتی کوردستان کۆتایی هات.

پێشبرکێ مێرمنداڵان و تازەلاوان بە ئامادەبوونی 250 کۆنگفۆکار لە 24 پارێزگای ئێران لە تارۆم بەرێوەچوو.

کوردستان بە 2 میدالیای زێڕ و برۆنزێک بووە پاڵەوان.