فراکسیۆنی پەرلەمانی سادقوون داوای جێبەجێ کردنی پەسەندکراوی دەرکردنی هێزە ڕەزمییە بیانییەکان لە عێڕاقی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، فراکسیۆنی پەرلەمانی سادقوون لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهکی حەق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە بەندەکانی پەسەندکراوی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەسەر دەرکردنی هێزە ڕەزمییە بیانییەکان لە عێراق ئەبێ جێبەجێ بکرێت.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: ئێمە داوا لە حکومەتی عێڕاق دەکەین خێرا بەندەکانی پەسەندکراوی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەسەر دەرکردی هێزە ڕەزمییە بیانییەکان و نەمانی بنە سەربازییەکانی ئەوان لە عێڕاق جێبەجێ بکات.