بەرپرسی پەروەردە و بارهێنانی کەم ئەندامانی کوردستان وتی: بە پێ پێداویستی کۆمەڵگای کەم ئەندامانی پارێزگا و بە هاوکاری زانکۆی کوردستان، شێوەی نووسینی برەیلی ئەلفوبێی کوردی بەزوویی دادەڕێژرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تالب محەمەدی ڕۆژی شەممە لە ئەنجومەنی پەروەردە و بارهێنانی کوردستان ڕایگەیاند: ئێستا 3 هەزار و 454 قوتابی کەم ئەندام لە قوتابخانەکانی کوردستان خەریکی خوێندنن.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا لە داڕشتنی هێڵی ئەلفوبێی برەیلی کوردی لە درێژەی جێبەجێ کردنی مادەی 15 ی دەستوور هەواڵی دا و وتی: پێکهێنانی ئەو ئەلفوبێیە لەلایەن ناوەندی کوردستان ناسی و جێگرایەتی لێکۆڵێنەوەی زانکۆ و بە مۆڵەتی ئەنجومەنی پەروەردە و بارهێنانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

ئیبراهیمی ڕاوێژکاری پارێزگاری کوردستان بۆ کاروباری کەم ئەندامان لە ئەو کۆبوونەوە ڕایگەیاند: پەسەند کردنی شێوە نووسینی برەیلی کوردی یەکێک لە سەرەکی ترین بەرنامەکانی ئێمەیە.