بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەبیبوڵڵا چەعەب ناسراو بە حەبیب ئێسیۆد سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی و جودایی خوازی “ حەرەکەتولنزال”، چەندین ئۆپراسیۆنی تیرۆریستیی لە ئێران داڕشتووە و جێبەجێ کردووە کە بەهۆیەوە چەندین کەسی بێ تاوان لەوانە ژنان و منداڵانی ئیرانی بوونەتە قوربانی.
ئیدارەی گرووپی تیرۆریستی و جودایی خوازی حەرەکەتولنزال
ئێسیۆد لە ساڵی 2005 واتا 1384 سەرکردەیی گرووپی تیرۆریستی حەرەکەتولنزالی بە پاڵثشتی دەزگای سیخوڕی مووساد و ساپۆ واتا دەزگای سیخوڕی سوید و هەندێک وڵاتانی ناوچەکە لە ئەستۆ گرت. لە ئەنجامی هەوڵە تیرۆریستییەکانی ئەو گرووپە بە سەرکردەیی حەبیب ئێسیۆد زیاتر لە 450 کەس لە هاووڵاتیانی ئێرانی شەهید یان بریندار بوون.
هەوڵە تیرۆریستییەکانی گرووپی حەرەکەتولنزال لە ئێران
هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ڕژەی هێزە سەربازییەکان لە 31 ی خەرمانانی ساڵی 1397 لە شاری ئەهواز و کوشتوبڕی بێ ڕوحمانەی هاووڵاتیانی خووزستانی لە لایەن ئەو گرووپەوە کە ئەندامانی ئەو گرووپە بە شێوەی فەرمی بەرپرسیارێتیان لە ئەستۆ گرت.
ئەو گرووپە تیرۆریستییە ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی جیاوازیان پلانڕێژی و جێبەجێ کرد لەوانە بۆمبدانەری لە فەرمانداری ئەهواز لە ساڵی 84، بۆمبدانەری لە ڕێکخراوی بەرنامە و بودجەی خووستان لە ساڵی 84، ئۆپراسیۆنی بۆمبدانەری لە ئیدارەی مەسکەن و شارزای ئەهواز لە ساڵی 84، بۆمبدانەر لە ئیدارەی ژینگەی ئەهواز لە ساڵی 84، بۆمبدانەری لە هێڵی گواستنەوەی نەوتی خووزستان، بۆمبدانەری لە هێلی گواستنەوەی نەوتی ئەهواز-ئابادان-ماهشەهر، بۆمبدانەری لە فەرمانداری دزفوول و ئابادان لە ساڵی 84، بەرنامەڕێزی بۆ بۆمبدانەری لە دادگوستەری ئەهواز و هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ڕژەی سەربازی و ئینتزامی لە 31 ی خەرمانانی 1397 لە ئەهواز.
حەبیب چەعەب لە مانگی خەزەڵوەری 1399 لەلایەن سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمانەوە لە وڵاتی تورکیا دەستگیر کرا.
دوای 8 کۆبوونەوەی شوێنگیری دۆسیەکەی لە دادگا لە کۆتاییدا لە ساڵی 1401 بە ئیفساد فی الارض تاوانبار کرا و ئەمڕۆ شەممە 15 ی گوڵانی 1402 لە سێدارە درا.
حەبیب ئێسیۆد سەرکردەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە کە پێش لە دەستگیر کرانی دانیشتوونی وڵات یسوید بوو، ڕاشکاوانە لە دادگادا لسەر بوونی ئازادانە و داڕشتنی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی لە دژی ئێران لە ئەو وڵاتە و وڵاتانی دیکەی ڕۆژاوایی جەختی کردووە.
ناوبراو لە ئەو ماوەیەدا کە لە وڵاتی سوید ژیانی دەکرد لەژێر چاوەدێری و پاڵپشتی دەزگای سیخوڕی ئەو وڵاتە، ساپۆ، بوو.