فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش لە تەیار کردنی پاپۆڕشکێنی ئەو هێزە بە مووشەکی کرووزی ئەبوومەهدی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریاواز ئێرانی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش بە وتنی ئەوەی کە پاپۆڕشکێنی تەیار کراو بە کرووزی ئەبوومەهدی بەزوویی ڕوونوێنی دەکرێت وتی: ئاستی ڕووخاندن و مەودای هاویشتنی کرووزی ئەبوومەهدی سەرەنجڕاکێشە و مەوداری بڕینی زیاترمان خستووەتە دەستووری کارەوە وێڕای ئەوەی کە ئەو مووشەکە توانای زۆری ئۆپراسیۆن لە شوێنی شەڕی ئەلکترۆنی هەیە.

مووشەکی کرووزی ئەبوو مەهدی لە بەرهەمەکانی پیشەی هەوافەزای وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان بە مەودای هاویشتنی زیاتر لە هەزار کیلۆمەترە کە دەتوانێت هەموو ئامانجێک بپێکێت.