سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نوێترین هەڵوێستیدا سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاند: هەرێم لە هیچ کەسێک لە دژی ئێران، پاڵپشتی ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، نێچیرڤانی بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاند: ئێمە لە هیچکەسێک لە دژی ئێران پاڵپشتی ناکەین و پابەندین بە دروست نەکردنی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل.

سەرۆکی هەرێم وتیشی کە هەرێم لە هیچکەسێک لە دژی ئێران چئیسرائیلی و چ کەسانی دیکە پاڵپشتی ناکات.

نێچیرڤانی بارزانی وتی: ئێران دراوسێی عێڕاق و هەرێمە و لە زۆربەی بوارەکان یارمەتیدەری هەرێم بووە، ئێنە هەرگیز ئەوە لەبیر ناکەین. هەرێم لە درێژەی سیاسەتی عێڕاق پێوەندیەکی باشی لەگەڵ ئێران هەیە.

ناوبراو جەختی کرد: ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران بە بێ هێنانە ئەژماری بەشی وزە، زیاتر لە 10 ملیار دۆلارە کە زیاتر لە 60 لەسەدی لە ڕێگای هەرێمەوە ئەنجم دەدرێت.