پێوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند: بە شوێنگیری سەرکونسوڵگەری ئێران لە بەسرە و باڵوێزی ئێران لە عێڕاق حەوت کەس لە زیندانیانی ئێرانی لە بەسرە ئازاد کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند: بە شوێنگیری سەرکونسوڵگەری ئێران لە بەسرە و باڵوێزی ئێران لە عێڕاق و هەروەها هاوکاری بەرپرسانی دادوەری عێڕاق، 7 کەس لە هاووڵاتیانی ئێران کە لە بەسرە بە تۆمەتی جیاواز، لە چەند مانگ پێشەوە دەستگیر کراون و لە زینداندان، ئازاد کران و خەریکی گەڕانەوە بۆ ئێرانن.

لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا جەخت کراوە: پاڵپشتی کونسوڵی لە هاووڵاتیانی ئێران کە لە دەرەوەی وڵات ژیان دەکەن، لە ئەرکەکانی وەزارەتی دەرەوە و نوێنەرانەیەتییەکانی وڵاتە.