سەرۆکی دەسەڵاتی داد وتی: ئەبێ هەوڵ بدەین لە کوردستان کێشە و لەمپەرەکانی بەردەم بەرهەمهێنان خێرا چارەسەر ببن و دەفرایەتی وەبەرهێنان و پیشەیی و کانگایی لە ئەو پارێزگایە ببووژێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵامحسێن موحسێنی ئێژەیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دیدار لەگەڵ دادوەر و فەرمانبەرانی دەسەڵاتی دادی کوردستان لە سنە ڕایگەیاند: پارێزگای کوردستان لە شوێنگەیەکە کە هەم لە بواری سروشتییەوە و هەم لە بواری مرۆییەوە هەڵکەوتەیە.

ناوبراو زیادی کرد: بەداخەوە بەهۆی پیلانی دوژمنانەوە لە دژی خەڵکی کوردستان تا ئێستا نەکراوە کە لە بەستێنەکانی ئەو پارێزگایە بە باشترین شێوە کەڵکوەربگیردرێت.

هەروەها جەختی کرد: ئەبێ هەوڵ بدەین لە کوردستان کێشە و لەمپەرەکان خێرا چارەسەر بکرێن و بەستێنی بەرهەمهێنان و پیشەیی و کانگایی لە ئەو پارێزگایە ببووژێتەوە.