ماڵپەڕی کەناڵی ئەلمەیادین بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ژیانی شەهید خزر عەدنان نووسی کە ناوبراو 14 جار لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە دەستگیر کرا و هەر جار دەستی دایە مانگرتن لە خواردن بەڵام هەرگیز لە ڕێگای بەرخۆدان و جەهاد دەرنەچوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی کەناڵی ئەلمەیادین لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە ژیانی تاکەیی و سیاسی شەهید خزر عەدنان نووسی: خزر عەدنان لە تەمەنی 44 ساڵان لە حاڵێکدا چووە ناو شەڕی مانگرتن لە خواردنی 87 ڕۆژە لە ناڕەزایەتی بە دەستگیر کرانی خۆی لە دژی سەربازانی ئیسرائیلی شەهید بوو.

خزر عەدنان لە ژوورێکی بچووک لە ناوەندی تەندروست زیندانی ئەلڕملە لە حاڵێدا دۆخێکی جەستەیی ناجێگیری هەبوو شەهید بوو. ناوبراو لە یەکەم کاتژمێرەکانی دەستگیرکرانییەوە لە 5 ی فێڤریە و دوای هێرشی سەربازانی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵەکەی لە جەنین ، دەست یدایە مانگرتن لە خواردن.

شەهید عەدنان لەدایک بووی 24 ی مارسی 1978 لە ناوچەی عرابە لە جەنین بوو. ناوبراو قۆناغەکانی خوێندنی لە عرابە تێپەڕاند و چووە زانکۆی بیرزیت لە شاری ڕاموڵڵا. لە ساڵی 2001 بڕوانامەی زانکی لە بواری ئابووری وەرگرت. شەهید عەدنان ژیانی سیاسی خۆیی بە تەڤل بوون بە بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین دەست پێکرد.

یەکەم جار لەلایەن هێزەکانی پێکهاتەی خۆسەری فەلەستینەوە بە تۆمەت هاندان بۆ هاویشتنی بەرد بەرەو سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی فەڕەنسا لە ڕەوتی سەردانی بۆ زانکۆی بیرزیت لە ساڵی 1998 دەستگیر کرا و بۆ ماوەی یەک ساڵ لە زیندان بوو.

هێزەکانی سەر بە پێکهاتەی خۆسەری فەلەستین لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2010ناوبراویان دەستگیر کرد کە 12 ڕۆژی خایاند.

درێژترین ماوەی مانگرتن لە خواردنی شەهید عەدنان پێش لە دوایین مانگرتن لە خواردنی ، لە دیسەمبەری ساڵی 2011 و بۆ ماوەی 65 ڕۆژ لە زیندانەکانی ئیسرائیل بوو کە لە کۆتاییدا لە ئاپی 2012 ئازاد کرا.

خزر عەدنان بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2005 بۆ ماوەی 25 ڕۆژ دەستی دایەم مانگرتن لە خواردن، قۆناغی دووهەم لە کۆتاییەکانی 2011 و دەستپێکی 2012 دەستی پێکرد کە 65 ڕۆژی خایاند، لە ساڵی 2015 قۆناغی سێهەمی مانگرتن لە خواردنی شەهید عەدنان بۆ ماوەی 58 ڕۆژ دەستی پێکرد، لە ساڵی 2018ش بۆ ماوەی 54 ڕۆژ و لە ساڵی 2021 بۆ ماوەی 25 ڕۆژ مانی لە خواردن گرتبوو. لەم دواییەشدا لە 5 ی فێڤرییەوە مانگرتن لە خواردنی دەست پێکردبوو و لە کۆتایی دا دوای 87 ڕۆژ شەهید بوو.