نوێنەری پێشووی پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق، پارتی دیمۆکراتی بە ئاوەژۆ کەڵكوەرگرتن لە دۆخی سیاسی و هەوڵ بۆ دەنگدان بە ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی عێراق لە بەرانبەر کۆنترۆڵی شەنگال و دەشتی نەینەوا تاوانبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، محەمەد ئیبراهیم ڕایگەیاند: پارتەکەی بارزانی بەدوای دروست کردنی نیگەرانی لە ناوچەی شەنگال و دەشتی نەینەوا و گوشار لە سەر محەمەد شیاع سوودان، بۆ پەرەپێدان بە دزە لە ئەو ناوچەیەیە.

محەمەد ئیبراهیم بە وتنی ئەوەی کە پارتی بەدوای کۆنترۆڵی شەنگال و دەشتی نەینەوا پێش لە پەسەند کردنی بودجەی گشطی عێراقە، زیادی کرد: پارتی پشت یبە ڕیگایەکی زیرەکانە بەستووە تا گوشار بخاتە سەر لایەنە سیاسییەکان تا لە باتی دەنگدان بە بودجە، کۆنترۆڵی شەنگال و دەشتی نەینەوا بەدەستەوە بگرێت.