بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا ڕایانگەیاند هێزەکانی میت، عەبدوڵڵا سەبری ناسراو بە مەزڵۆم قەرە موک، بەرپرسی زانیاری سەربازی لە ڕێکخراوی پەکەکەیان کوشتووە.
ئەو سەرچاوەگەلە زیادیان کرد: عەبدوڵڵا سەبری لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ساڵی 2018 لەلایەن هێزەکانی ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیاوە پێکراوە و پەکەکە ئەو کاتە ڕایگەیاند کە ناوبراو لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا کوژراوە.
ئەو سەرچاوەگەلە ڕایانگەیاند کە مەزڵۆم قەرە موک دوای ئەو ئۆپراسیۆنە، لەلایەن باهۆز ئەردالەوە بووە بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆن لە تورکیا.
ئەو سەرچاوەگەلە زیادیان کرد کە عەبدوڵڵا سەبری لە ڕابردووەوە لە بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکان ی دژی سەربازانی تورکیا و هەروەها تیرۆر و ڕفاندنی کەسایەتییە دژبەرەکانی پەکەکە و کۆ کردنەوەی بەڵگەی زانیاری و پلانڕێژی هەوڵی چەکداری دژی تورکیا چالاکی هەبووە.