بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی ناوخۆو دەزگا پەیوەندیدارەکان دەستیانکردوە بەداماڵینی چەک.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، د. ھێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بەماڵپەڕی فه‌رمى پارتی وتوه‌، "وەزارەتی ناوخۆ ھەڵمەتی داماڵینی چەکی دەستپێکردوەو ھەبونی ژمارەیەکی زۆری چەک لەدەست ھاوڵاتیان ھۆکارە بۆ زیادبونی ڕێژەی تاوان‌و کوشتن لەھەرێمی کوردستان".

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ کە "ئێمە دەمانەوێ ژمارەی چەک لەھەرێمی کوردستان سنوردار بکەین‌و وەزارەت دەستی بەھەڵمەتی گەڕان بەدوای چەکدا کردوەو بەردەوام مەفرەزەکانی ھێزە ئەمنییەکان لەئەرکدان بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەک".

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ وتیشی: "بەداخەوە ھەر کێشەیەک چەکی تێدا بەکاربێت، چارەسەرکردنی ئەستەمە، لەبەر ئەوەشە حکومەت دەیەوێت کۆتایی بەچەکی بێمۆڵەت بێنێ‌و کاردەکات بۆ ئەوەی چەک لەنێو کۆمەڵگادا سنورداربکرێت".

میرانى ئه‌وه‌شى وتوه‌، "لەھەر شوێنێک بزانین چەک ھەیەو چەکەکە ھی حکومەت نییە، ئەوە بەبێ دودڵی ھێزەکانمان دەچنەسەر ئەو شوێنەو دەستبەسەر چەکه‌كه‌دا دەگرن، ئەگەر ئەوکەسە ھەر پلەو پۆستێکی ھەبێت لەدەرەوەی یاسا، واتە کەس بەدەرنییە لەیاساو لەلای حکومەت‌و یاسا وەک یەک لەسەر ھەموو کەسێک جێبەجێدەکرێت