بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە توویتێکدا نووسی: کەنداوی فارس بەشێکی گرینگ لە شوناسی حاشاهەڵنەگر و هاوبەشی ئێران و ناوچەکە و سەرچاوەی سروشتی و پڕ سوودە بۆ دانیشتوانی دەڤەرەکەی.
وتیشی: کەڵک وەرگرتن لە بەرژەوەندییەکانی کەنداوی فارس لە گرەوی ئاسایش، هەڤگری و هاوبەشی وڵاتانی ئەو ئاوە پڕ لە شانازییە دەبێت. رۆژی کەنداوی فارس پیرۆز بێت.