سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە گواستنەوەی جیهازاتی سەربازی نوێ بۆ بنکەی ئەمریکی عەین ئەسەد لە ڕۆژاوای پارێزگای ئەنبار هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند کە لەم دواییەدا جیهازاتی سەربازی ئەمریکی نوێ لە ڕێگای ئاسمانەوە گواستراوەتەوە بۆ بنکەی عەین ئەسەد لە ڕۆژاوای ئەو پارێزگایە.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا زیادی کرد: جیهازاتی نوێی ئەمریکی لە وڵاتی کوێتەوە گواستراوەتەوە بۆ بنکەی عەین ئەسەد.

ناوبراو جەختی کرد: هێشتا لە هۆکارەکانی ئەو هەوڵە کە هاوکاتە لەگەڵ چڕ بوونەوەی ڕێوشوێنی ئەمنی بێ وێنە لە دەڤەری ئەو بنکەیە و گەشتی بەربڵاوی درۆنە ئەمریکیەکان لە سەر ئاسمان، زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.