بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە چووە دیداری ئایەتوڵا خامنەیی.
ڕێبەری باڵای ئێران بە سەرۆککۆماری عێراقیان وت: پێشکەوتن، سەعادەت، سەربەخۆیی و پێشکەوتنی عێراق بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر گرینگە.
وتیشیان: پەرەسەندنی هاوکارییە دوو لایەنە کان و جێبەجێ کردنی رێککەوتنەکان لە بەرژەوەندی دوو وڵاتە.
ڕێبەری زیادیان کرد: پێداویستی بۆ پەرەدان بە هاوکارییەکان پێوشوێنگیری جیدی رێککەوتنەکان بە تایبەت رێککەوتنە ئەمنی و ئابوورییەکانی ئەم دواییەیە . پەرەسەندنی پەیوەندی ئێران و عێراق و تۆکمە بوونەوەی دوژمنی گەورەی هەیە و ئەگەر پەیوەندی مێژوویی و عەقیدەیی پتەو لە نێوان دوو وڵاتدا نەبوایە، دۆخی پەیوەندییەکان ڕەنگە وەکوو سەردەمی سەدام بوایە.
ئایەتوڵا خامنەیی بە ئاماژە بە گەورەیی و بەڕێزیی خەڵکی عێراق لە میوانداری کردنی زیارەتکارانی ئێرانی لە کاتی ئەربەعین رایانگەیاند: مانای دیاردەیەکی زۆر گرینگی وا ئەمەیە کە هۆکارگەلی یەکگرتوویی لە نێوان گەلانی دوو وڵاتدا هەیە کە هۆکاری سیازسەتی دەرەوە ناتوانێ کاریگەریی بکاتە سەریان. کەواتە دەبێ لەم دەرفەتە بۆ تۆکمە کردنەوەی زیاتری پەیوەندییەکان کەڵک وەربگیردرێت و بۆ بە هۆشیاری چاودێری بکرێت.
وتیشیان:دۆخی ئێستای حکوومەت و دەوڵەتی عێراق باشە و ئەمەش ئەنجامی یەکگرتوویی خەڵک و گرووپە عێراقییەکانە. عێراق کەسایەتی و فیکرەی باش و گەنجانی پڕئەنگێزە و وزەی هەیە کە دەبێ لەم سەروەتە نەتەوەییە کەڵک وەربگیردرێت و بوارەکانی ئەم یەکگرتنە بپارێزرێت.
جەختیشیان کرد کخ ئەمریکاییەکان دۆستی عێراق نین ، ئەمریکاییەکان لە گەڵ هیچ کەسێکداردۆست نین و تەنانەت وەفایان بۆ دۆستانی ئەورووپی خۆیان نییە.بوونی یەک ئەمریکاییش لە عێراق زیادەیە