بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی لوبنانی ئەلئەخبار لە ڕاپۆرتێکدا بە مانشێتی گفتوگۆ لە نێوان ڕیاز و حزبوڵڵا لە ڕێگای لایەنی سێهەمەوە پاگەندەی کرد ئەوەی کە لە سەفەری حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ لوبنان لە مێدیاکان نەهاتووەتە ئاراوە گرینگتر لە ئەو بابەتانەیە کە هێنراوەتە ئاراوە.
ئەوەی کە سەبارەت بە ئەو جۆرە سەفەرانە دێتە ئاراوە پاڵپشتی لە دەوڵەت، ئەرتەش و بەرخۆدانی لوبنانە بەڵام باسە نەوتراوەکان زۆر گرینگتر لە ئەوانەیە. ئەو جۆرە بابەتانە لە کۆبوونەوەفەرمییەکان نایێتە ئاراوە بەڵکوو لە کۆبوونەوەی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەگەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەویش لە دۆخی هەستیاری ئێستادا لێک دەدرێتەوە.زانیاریگەلێک بەرپرسانی فەرمی لوبنان لە زمانی بەرپرسێکی سعوودییەوە وەرگیراوە ئەو پەیامەی پێیە کە عەرەبستان دانوستانێک لەگەڵ ئێران، سووریا و سیستەمی بەشار ئەسەد دەستی پێکردووە و ئەو دانوستانە بەزوویی حزبوڵڵای لوبنانیش دەگرێتەوە.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: زانیارییە نافەرمییەکان لە بەیرووت تەواو کەری ئەوەیە کە باس کرا. ئەو هەواڵانە بێژەری ئەوەیە کە ڕەوتێکی گفتوگۆ لە نێوان حزبوڵڵا و عەرەبستان لە ڕێگای لایەنێکی سێهەمەوە دەست پێکراوە یان بەزووی دەکرێتەوە.