بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆمەڵەی مێژوویی-فەرهەنگی سەعدئاباد بە شێوەی فەرمی لە عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێڕاق پێشوازی کرد.
لە ئەو ڕێوڕەسمەدا دوای خوێندنی سروودی نەتەوەیی دوو وڵاتەکە، ڕەئییسی و عەبوللەتیف ڕەشید دوای ڕێوڕەسمی فەرمی بەرپرسانی باڵایان بە یەکتر ناساند.
سەرۆک کۆماری ئێران و عێڕاق دوای دیدار و گفتوگۆی تایبەت لەگەڵ یەکتر و بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی هاوڕێ، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ئەنجامی گفتوگۆکانی خۆیان شرۆڤە دەکەن. سەرۆک کۆماری عێڕاق بە سەرۆکایەتی شاندێکی پایەبەرز سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەییشتە ئێران و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی دیدار و گفتوگۆ بکات.