عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق هەر ئێستا بە یاوەری شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری گەیشتە ئێران.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر بانگهێشتی سەرۆک کۆماری ئێران هاتە تاران.

بڕیارە عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لەم دیدارەدا لە گەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئێرانی دیدار و گفتوگۆ بکات.