وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا و ئەورووپا دەبێ خەجاڵەتبار بن کە یارمەتیدەر بوون بۆ داگیرکردنی نیشتمانی نەتەوەیەک و پێکهاتنی دەوڵەتێکی ڕەگەزی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە تویترەکەیدا نووسی: ڕۆژی دامەزراندنی رژێمی نگریسی ئیسرائیل، رۆژی داگیرکردنی وڵاتێک و نیشتمانی نەتەوەیەکی تر (فەلەستین)ە کە بە یوم النکبة ناوی دێنن.

کەنعانی نووسیویەتی: بە پێچەوانەی ئەوەی زایۆنییەکان و لایەنگرانی رۆژاواییان دەڵێن، ئیسرائیل دەوڵەتێکی دیمۆکراتیک نییە کە لە نیشتمانێکی بێ نەتەوەدا گیرسابێتەوە، بەڵکوو سوپایەکی داگیرکەرە و دەستی بەسەر نیشتمانی نەتەوەیەکی تردا گرتووە و دەوڵەتێکی ئیتنیکی و ڕەگەزی پێکهێناوە.

ئەوەشی وتووە کە دەبێ ئەمریکا و ئەورووپا دەبێ خەجاڵەتبار بن کە یارمەتیدەر بوون بۆ داگیرکردنی نیشتمانی نەتەوەیەک و پێکهاتنی دەوڵەتێکی ڕەگەزی و 75 ساڵە چاویان بە سەر دڕندانەترین جەنایەتی ئەو ڕژیمە دژی خەڵکی مەزڵۆمی فەلەستین داخستووە.

جەختیشی کردووە کە لە ناوچوونی رژێمی زایۆنی نزیکە.