بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی عبری زمانی ئیسرئایل ئەلەویم ڕاپۆرتی دا کە هومارە چەکەکانی ئەمریکا لە گەورەترین هوماری سەربازی ئیسرائیل خەریکە خاڵی دەبێتەوە.
لە ئو ڕاپۆرتەدا هاتووە: چەکەکانی ناو ئەو هومارە خەریکە تەواو دەبن و بەرپرسانی سەربازی ئەرتەشی ئیسرائیل نیسبەت بە کاریگەری ئەو بابەتە لەسەر شەڕەکانی داهاتوو نیگەرانن.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، لە ئەو هومارە، مووشەک و چەکگەلێک هەیە کە لە ماوەی دواییدا بە هۆکاری جیاواز لەوانەی شەڕی ئۆکراینا، ژمارەیان زۆر کەم بووەتەوە.
ڕۆژنامەی ئیسرائیل ئەلیەوم بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل نووسی: ڕێککەوتن گەلێکی نهێنی هەیە کە ئیزن دەداتە ئیسرائیل لە دۆخی نائاسایی سەربازی، وەکوو شەڕی ئۆکتۆبەری 1973 لە ئەو چەکانە کەڵکوەربگرن.