بەرپرسانی عێراقی لە دەرکرانی ناسنامەی عێڕاقی بۆ کەسە بەناوبانگەکانی پەکەکە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەیەک لە بەرپرسانی عطڕاقی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا وتیان: شەش فەرمانبەر لە ئیدارەی ناسنامەی شاری شەنگال لە دەرکرانی دەیان ناسنامەی عێراقی بۆ کەسە بەناوبانگەکانی پەکەکە لە ئەو شارە دەستیان هەبووە و ئەندامانی پەکەکە لە ئەو ڕێگایەوە توانیویانە وەکوو هاووڵاتی عێراقی لە شار و ناوچە جیاجیاکانی عێڕاق هاتوچۆ بکەن.

ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق وتی: ئەو کەسانە ناسنامەی ئەوانەی کە مردوون یان لە دەرەوەی عێڕاقن بۆ ئەو کارە بەکار دەهێنن و بەس وێنەکەی دەگۆڕن و بۆ ئەندامانی پەکەکەی بەکار دەهێنن و ئەوانیش بە ئەو شێوەی بە ئاسانی دەتوانن لە وێستگە پشکنینەکان بپەڕنەوە.