بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان و ناساندنی کارگێڕی گرووپی مێدیایی مێهر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە شەشی گوڵان بە ئامادەبوونی حوجەتولئیسلام محەمە قومی سەرۆکی ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی لە ناوەندی ئەو ڕێکخراوە بەڕێوە چوو.
حوجەتولئیسلام قومی لە ئەو ڕێوڕەسمەدا وتی: گرووپی مێدیایی مێهر سەرچاوە بەرەکەتی زپر لە بەرەی مێدیایی شۆڕش بووە.
ناوبراو زیادی کرد: هەر لە ئێرەوە دەسخۆشی لە هەوڵ و تێکۆشانەکانی بەڕێز شوجاعیان دەکەین کە لە سەردەمی بەرپرسیارێتی ئەواندا پێشکەوتنی زۆرمان هەبوو.
لە ئەو ڕیوڕەسمەدا محەمە مەهدی ڕەحمەتی وەکوو کارگێڕی گرووپی مێدیایی مێهر ناسێندرا.