بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، فەیسەل مێقداد وەزیری دەرەوەی سووریا لە پەیامی خۆیدا کە لەلایەن بەسام سەباغەوە خوێندرایەوە جەختی کرد: جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە خاکی فەلەستینی داگیرکراو بێ پێوەندی لەگەڵ هەوڵە دەستێوەردانەکانی ئەو ڕژێمە لە گولانی سووریا نییە.
ناوبراو زیادی کرد:ئەنجومەنی ئاسایش نەک هەر هیچ هەوڵیک ئەنجام نادات بەڵکوو هەندێک لە وڵاتەکانی ئەندامی، بەتواوەتی پاڵپشتی لە ئیسرائیل دەکەن.
مێقداد جەختی کرد: ئیسرائیل دەمێکە کە تەنیا هۆکاری ڕەنج و ئازارەکانی فەلەستینە و بووەتە هۆی ئاوارە بوونی هەزاران کەسی فەلەستینی.
هەروەها وتیشی: ئەو ڕژێمە هەمبەر سووریا و بەتایبەتی دانیشتووانی بەرزاییەکانی گولانی سووریا بە دروست کردنی شارۆچکە لە ئەو ناوچە، جەنایەت دەکات